ئێمه‌ كێین

كۆمپانیای بوابه‌ العراق ئه‌لیكترۆنى بۆ خزمه‌تگوزارییه‌ داراییه‌كان كۆمپانیایه‌كی عێراقییه‌ كه‌ له‌ عێراق تۆماركراوه‌، و مۆڵه‌تى كارپێكردنى پێدراوه‌ بۆ پاره‌دانى ئه‌لیكترۆنى له‌ بانكى ناوه‌ندی عێراقی ژماره‌ (٤) به‌پێی یاساى ژماره‌ (٥٦) ى بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ ساڵى ٢٠٠٤. كۆمپانیا مۆڵه‌ت پێدراوه‌ بۆ جێبه‌جێ كردن و ئاسانكارى ئیشى پاره‌دانى ئه‌لیكترۆنى له‌ هه‌موو عێراقدا و خاڵه‌كانى ئیشكردنى ده‌گرێته‌وه‌: ده‌ركردنى كارتى پاره‌دانى پێش وه‌خت له‌ ڕێگه‌ى كۆمپانیاكانى پاره‌دانى جیهانى، خاوه‌ندارێتى و بڵاوكردنه‌وه‌ى خاڵه‌كانى پاره‌دان و تۆڕى ئامێرى ئاڵوگڕى ئۆتۆماتیكی و هه‌روه‌ها پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى جۆراو جۆر بۆ بانكه‌كان و ئاسانكردنى پرۆسه‌ى پاره‌دانى فاتووره‌ و به‌ده‌ستهێنانى.
كۆمپانیا كاره‌كانى له‌ بنكه‌ى تایبه‌تى خۆى جێبه‌جێ ده‌كات له‌ به‌غدا/ مه‌نسور و كۆمپانیا له‌لایه‌نى كه‌سانى شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموون له‌ بواره‌كانى هونه‌رى و بازرگانى و داراییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت له‌ بوارى پاره‌دانى ئه‌لیكترۆنى و سیسته‌مى ته‌كنه‌لۆجیا به‌ شه‌و و ڕۆژ كارده‌كه‌ن هه‌تاكو باشترین شێوازى كاركردنى جیهانی پێشكه‌ش بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كى پارێزراو له‌ بوارى پاره‌دان له‌ نێوان ده‌سه‌كانى هاوڵاتیانى عێراقی و له‌ژێر فه‌رمانى خۆیدا.