ئامانجه‌كان

كۆمپانیای بوابه‌ العراق ئه‌لیكترۆنى ئامانجى خزمه‌تگوزارى داراییه‌ هه‌تاكو ببێته‌ پێشه‌نگ له‌ بوارى پاره‌دانى ئه‌لیكترۆنى له‌ ڕێگه‌ى پێشكه‌ش كردنى باشترین به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری پاره‌دان بۆ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى كۆمه‌ڵگا و دامه‌زراوه‌ حكومی و تایبه‌ته‌كان و به‌ سه‌رجه‌م قه‌باره‌كانیه‌وه‌ و به‌ كه‌مترین تێچوو و ئاسانترین ڕێچكه‌، وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ سه‌رجه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه‌كان كه‌ خزمه‌تگوزارى ناوازه‌ و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ى هاوشێوه‌یان نییه‌ و زیاتر به‌رده‌ست ده‌كه‌ن بۆ كڕیاره‌كانى.
كۆمپانیا خه‌ون ده‌بینێت تا ببێته‌ بزوێنه‌رى سه‌ره‌كى له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى مامه‌ڵه‌ داراییه‌كان له‌ عێراق كه‌ به‌شكدار ده‌بن له‌ به‌ره‌و پێش بردنى ئابورى عێراق و ئاسان كردن و باشكردنى ژیانى هاوڵاتیانى عێراقی و چه‌سپاندنى شه‌فافیه‌ت له‌ سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كاندا به‌پێی ستراتیجى بانكى ناوه‌ندى عێراقی و ئامانجه‌كانى حكومه‌تى ئه‌لیكترۆنى له‌ عێراق.